وا «ڕەشەمێ»یە مڕمیاو مڕمیاوە
Appearance
وا «ڕەشەمێ»یە مڕمیاو مڕمیاوە | بۆرە سوار بوونی «داوود» دەم خاوە |
«مریەم» بەرنادا هێندە بە جۆشە | تا کەر لە بەغدا نەزەڕێ بۆشە |
ئەمە شەرتێکە بۆ منداڵانە | ئێستا تا حەز کەی هێندە ئاسانە |
لە خەودا سواری کەر ئیعتیبارە | بەڵام بە دیمەن هەر ئەو سوارە |
بورجی پیرێژن ئەمساڵ کەم سەختە | ئەو لە پیاو زۆرتر بە ڕاو و بەختە |
ئەگەر بێ و بیکا بەزوقم و سەهۆڵ | هەژارەکانمان چی دەگرنە کۆڵ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 428
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|