وا بە خلە خل مام ڕەمەزان هات
Appearance
وا بە خلە خل مام ڕەمەزان هات | ڕەمەزان بۆ ژنان مەرگی موفاجات |
کەس مانگی نەدی تۆپ ئاگر درا | نەمزانی چۆن بوو ئەم حوکمە درا؟ |
کەیفی خۆیانە کە من نەیگرم | چیمە لە خەڵکی لە بەریان مرم |
ڕەمەزان ناویان ناوە «مَرَضان» | دوو نەخۆشییە برسی و ئاوبەندان |
برسیەتی ڕاستە هەژار بێ نانە | ئاوبەندیش نییە کە ئاوبەندانە |
کەبابخانەکەم دەرکی داخرا | بێ کەبابی هات بە سەرا، سەرا |
بەڵام ئەوانەی خوایان خۆش ئەوێ | بە بارقورسی نەوس شانیان نانەوێ |
کە هیوای دایە فیکر و یادی خوا | هەرچی کە ویستی لە بەهەشت ئەخوا |
پیاو باری خەمی کە هات بە سەرا | ئەبینی چەند ڕۆژ ئیشتیهای بەسرا |
دیارە بە خۆشی و زەوقی ڕۆحانی | زۆر گوێ ناداتە خواردنی نەفسانی |
بەڵام شەیتانمان ئەمەندە زاڵە | ئەم پەندە لامان وەک گڕوگاڵە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 880
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|