وا تێگەیشتم کە ئەم دنیایە
Appearance
وا تێگەیشتم کە ئەم دنیایە | بەچی ڕاگیرە و سڕی چی تیایە |
مریشکێکمان بوو کە هێلکەی ئەکرد | هەر لە خۆیەوە کەوتە قرتەقرت |
وتیان مرە کوڵ وا کڕ کەوتووە | خۆیشی ئەم چەندە هێلکەی کردووە |
عەلی بنێرە پێنج هێلکە بێنێ | بیخەینە ژێری و جووچک هەڵێنێ |
ناردم پێنج هێلکەی تریان بۆ هێنا | خستیانە ژێری و جووچکی هەڵێنا |
پاسێکی ئەکرد ئەتگوت بەڵایە | کەس نەی ئەوێرا بچێ بە لایا |
تا گەورەی کردن بوون بە کەڵەشێر | لە دایکیان ئەدا و ئەیاننایە ژێر |
کەچی ئەو دایکە هەم دیسانەوە | قرتەقرتی بوو لە بۆ نانەوە |
ئینجا تێگەییم کە خوا بەزەوی | خستوەتە دڵی خەڵکی سەر زەوی |
ئەم کوێرەوەریە و ڕەنجە ئەکێشێ | ئەمەند بۆ منداڵ جەرگی ئەیێشێ |
خوا خۆی بە دوژمن ناوی بردووە | دنیای بە ئەولاد ڕاگیر کردووە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 888
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|