وا دەمی دەورەی ڕەواحە گوڵ لە سەحرا ڕەوح ئەدا
Appearance
وا دەمی دەورەی ڕەواحە گوڵ لە سەحرا ڕەوح ئەدا | مل لەگەڵ گوڵدا دڵ ئاگاهی لە سڕڕی لەوح ئەدا |
تووری ئاڵی لالە، ئاگری تووری موسا هەڵدەکا | ئەو گڕە وا سڕڕی ئەم سیحری حەڵالە حەل دەکا |
هەردە ئاڵ و سوور و مۆرە، وەک کەوای سورمەی عروس | گوڵ گەڵای لوول کردووە وە توڕڕەیی دڵداری ڕووس |
ساحەیی وادی لە وادە ڕوویی سەحرا تاوسە | کەڵکەڵەی ئەم موڵکە دووسەد کاوسی لێ ئاوسە |
عەکسی میهر و مەهـ لە ئاوا سلسلەی داوی دڵە | تالعی ئەم کوردە وەک ئەو سلسلە سەدری گوڵە |
گرمەگرمی هەور و دەردی کێ دەڵێ دڵ دەسرەوێ | ڕۆحی عولووی کورد سەمای ئاماڵی ساماڵی دەوێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|