Jump to content

وا گردبونەوە پایزە براکان

From Wikisource
وا گردبونەوە پایزە براکان (1950)
by پیرەمێرد
305441وا گردبونەوە پایزە براکان1950پیرەمێرد
وا گردبونەوە پایزە براکان بەڵکو یەک کەون هیممەتی چاکان
بەڵام وەک ئاردی ناو دڕک وایە برایش لەگەڵ یەک نایێنە کایە
خۆوڵاتیمان بۆچ لا چا نابێ گوێلکی خۆماڵی بۆچ بە «گا» نابێ
مەڵێن شیلاوگ مایەی پەنیرە فیتنە هەوێنی نۆ قازان شیرە
مەدحی ڕووبەڕوو پیاو ئەدا بە شوو زۆر دۆستی سەر نان بە دوژمن دەرچوو
خوا مووسا بۆ سەر فیرعەون ئەنێرێ کەچی جارجار مەڕ بە گورگ ئەسپێرێ
پیاو بۆ بۆرەپیاو ڕۆحی خۆی سەرف کرد کەچی پێی دەگوت بە دەردی خۆی مرد
ئەو کانیەی ئاوی لێ دەخۆینەوە بە نابەکاری پڕیەکەینەوە
سیاسەت پیشەی ئاغای بێ ڕیشە بۆیە گەلێ پیاو بێ ڕیش و ئیشە
زۆر ڕیش و سمێڵ تاشراو وەک ئەوان خۆزگە ڕیش ئەبوو بە مۆدەی ژنان
ئۆخەی ژنان بوون بە گەورەی گەڕەک ئەبێ دەستەی تر بچنە بەر خەڕەک
ئەنجا هەندێکیان چۆنی دەڕێسن لەگەڵ گوێ چەنە بەرزە بڵێسن
بە نارنارۆکە سەر دەلەقێنن دەم بۆ پارووی خەڵک دادەچەقێنن
ئاخ خوێندەواری فریامان کەوە بۆ عالەم ڕۆژە بۆ ئێمە شەوە!

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 539
1937/09/20


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).