وتم ئەی دڵ
Appearance
وتم ئەی دڵ! تەمەللوق کە بە ئەحکاماتی یەزدانی | هەتا کەی ئارەزووی بێسوود لە دارولمیحنەتی فانی!؟ |
جوابی وا ئەدا کردم، وتی: ئەحسەنتە، نوتقت کرد | وەلێ بێ مورشیدی قابل، عیبادەت سەختە ناتوانی |
لەبۆ تەعقیب حەکیمی دڵ گەڕام خەیلێ بە دنیادا | عێراق و شام و بەغداد و سەلاحییە و سولێمانی |
هەتاکوو خاکی عەبداڵان، کە جەنبی شەرقی کەرکووکە | لەوێدا عالمێکم دی حیسامەددینی نوورانی |
چرایە بۆ شەوی زوڵمەت، نەهەنگی بەحری تەوحیدە | عیمادەددینی مەحموودە و خەلیفەی غەوسی گەیلانی |
نیشانەی عیززەتی وایە، خوا کاتێ کوڕی پێ دا | فەتاحی پێ عەتا فەرموو، بە سووڕەت بەدری تابانی |
کە دەستی دایە پێنجتیر و سواری ڕەخشی گوڵڕەنگ بوو | چ مەردێ جەرگی زۆر سەختە، بوێرێ و بێتە مەیدانی |
لە دەشتی ئیمتیحانا شەهسەواری تایەفە دەرچوو | وەلێ فایدەی چییە کوردە، زەلیل و مات و بوحرانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|