وێنەکەم هەڵبگرە کوردە، با ببێ بۆ یادگار
Appearance
وێنەکەم هەڵبگرە کوردە، با ببێ بۆ یادگار | با بمێنێ یادگارم، پاشی خۆم بۆ رۆژگار |
کوردە ئەم سەرمە سەرێکە! پڕ لە سەودای نیشتمان | چاوەکانم بۆ کزیی کوردانە ئەشکی دێتە خوار |
ئەم دەمەم هەر ئەو دەمەس، هاواری هۆزم پێ ئەکرد | گوێم هەر ئەو دوو گوێیەیە، ئەیبیست سەدای گریان و زار |
دەستەکانم هەر بە ئاهـ و ناڵەوە ئەمدان لە یەک | گەهـ لە تەپڵی سەرمەدان و گاهێ سینەی پڕ جەخار |
پەنجەکەم ئەو پەنجەیە، کاتێ کە پێنووسی ئەگرت | شێعری کوردیم پێ ئەنووسی، هەر لە یەک هەر تا هەزار |
دڵ هەر ئەو دەنکاڵە گۆشتەس دایما پڕ بوو لە زوخ | جەرگەکەم چەشنی کەبابە بۆ کزیی کوردی هەژار |
لاقەکانم هەڵگری لاشەی زەبوون و پڕخەمم | یا بە شوێن نانا ئەڕۆیین، یا لە دەست دوژمن فیرار |
«قانعا» ئەم دەردیسەریە هەر بە تەنیا تۆ نەبووی | ئیشی هەروا داخ و دەردە، چەرخی کۆنەی ڕۆژگار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|