وەتەن تۆ مەکانێکی فەخری دیاری
Appearance
وەتەن تۆ مەکانێکی فەخری دیاری | وەتەن تۆ نیگارێکی سەرمایەداری |
وەتەن تۆ گوڵێکی ئەنیسجی حەیاتم | وەتەن تۆ نیشانی بێ قەراری |
وەتەن تۆ نەمامی لە باغی جیهانا | وەتەن تۆ ئەمیرێکی دار و دیاری |
وەتەن تۆ ئومێدی هەموو لاوی کوردی | وەتەن تۆ مەقامێکی فەزڵ و شیعاری |
وەتەن تۆ هەناوی من و دڵفڕێنی | وەتەن تۆ مەکانی شەهیدانی زاری |
کەسێ قەدری تۆی لا نەبێ بێ دەماغە | بە ئابوهەوات جێگەیی ئیفتیخاری |
لە وەسفی تەبیعەت زوبان لاڵە فایق | حەقیقەت بەهەشتێکی مەنزووری باری |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|