وەرن یاران تەماشا کەن لە چاوی پڕ لە گریانم
Appearance
وەرن یاران تەماشا کەن، لە چاوی پڕ لە گریانم | چلۆن قرچەی دەروونم دێ، چلۆنێ جەرگی بوریانم |
لەباتی من بڵێن بولبول نەخوێنێ قەت بە مل گوڵدا | کە چۆن تازە لە دەس دەرچوو، ئەساسی کەیف و سەیرانم |
فەلەک ڕەحمی ئەگەر ماوە، دەسا با خوێن ببارێنێ | مەلەک نامووسی خۆی دەرخا، هەموو بین بۆ عەزاخوانم |
ئەترسم گەر بڵێم شێرم نەماوە کەس نەکا باوەڕ | ئەگەرچی شاهیدە بۆ من خرۆشی بێشەڵستانم |
ئەیا زومرەی ئەسیری خەم! ئەوا خەم هات بە سەر خەمدا | وەرن با قوڕ بە سەردا کەین، لە بۆ ئەحواڵی کوردانم |
ئەگەر دیقەت لە حاڵم کەی، ئەزانی زەربەیەکی قورس | زهووری کرد، لە سەر خۆم و ڕەفیقی ئەهلی نیشتمانم |
وەتەن ئەمڕۆ بە گریانۆ، لە بۆ تەئریخی وای فەرموو | شکا ئەژنۆم، دڕا جەرگم، نەماوە نووری چاوانم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|