وەزیفە و مەقام بە پیاو ئەگۆڕێ
Appearance
وەزیفە و مەقام بە پیاو ئەگۆڕێ | ڕەنگی شووشەیە کە ئاو ئەگۆڕێ |
هەرچی بنێژی ئەوە «بەر» ئەدا | گۆزەیش چی تیابێ ئەوە دەرئەدا |
دنیا وەک پیاڵەی چایخانە وایە | تۆ، ئەیخۆیتەوە و هی کەت لەدوایە |
ئەو پیاڵەیەی تۆ چات تیا خواردەوە | هەزار مشتەری لە تۆ شاردەوە |
پارە «بەقەمە» زوو ئەچێتەوە | کە بەخشیت ئەوسا ئەمێنێتەوە |
چاوبرسی هەتا بیبێ تێر ناخوا | چاوتێر بێخەمە، کە نایخاتە دوا |
دڵنیابە لەگەڵ ئاوەڵی چاکا | ئەوی دۆست ئەیکا، برا بۆت ناکا |
کە لەگەڵ دوژمن لێک ئاشکرا بووی | باوەڕ بە مەکری بکەی تێدا چووی |
دۆستی نادان و دوژمنی دانا | بیانگۆڕەوە لە ڕێگا و بانا |
دۆستی نادانت وەک هەڵەوەڕە | ئاگات لێ نەبێ «دز»ت لەسەرە |
هەرچی هەڵدەسێ سیاسەت زانە | بە دەست خەڵکەوە بێل چەند ئاسانە |
دێو جارێک «گوردی» خۆی کەوتبووە چنگ | «گوڕنەتەڵەیە» و ئاوی ناو بێژنگ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 766
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|