وەسیەت بۆ خەنجەری کوڕم
Appearance
ڕۆڵە من ئەمرم لە پێشا هۆشی ئیمانت ببێ | بیری هۆز و نیشتمان و ژینی کوردانت ببێ |
ڕۆڵەکەم هێندە بخوێنە ڕووی شارانت ببێ | هەوڵی تەنها خۆت نەدەی هەر هەوڵی یارانت ببێ |
تۆش وەکوو من فەرموو فەرمووت با نەبێ ئەی چاوەکەم | هۆشی خۆتت بێ دەخیلە کوێر نەکەیتۆ ناوەکەم |
ڕۆڵە من تاوێ مەلا و لەحزەیێ دێوانە بووم | تاوێ سۆفی خانەقا و گەهـ لە ناو مەیخانە بووم |
تاوێ هاوڕێ کۆمەڵ و تاوێ تەواو بێگانە بووم | تاوێ وەک ڕندی قەلەندەر جاربەجار شێخانە بووم |
بەم هەموو جۆرە لەگەڵ کوردا زەمانم بردە سەر | ئاخری هەر یەک نەکەوتین گشت بڵاو و دەربەدەر |
ڕۆڵە گوێ بگرە بە جوانی بۆ بەڵێ قوربانی من | بۆ کزی و لارە ملی لای ئاغە و خانانی من |
جا ئەزانی چۆن بووە وا چۆن ڕۆیوە دەورانی من | کەس بەحاڵی من نەبێ بۆ باری سەر شانانی من |
سەد هەزار زانینە پوڵی قاچی لای ئەربابی زەڕ | تا بزانی ئەو خرابت لێت ئەبێ بە شۆمی شەڕ |
ڕێگەیێکت پێ نیشان دەم تا بژیت بۆ خۆت جوان | پرچێ شۆڕی لێ درووس کە و ڕیشی کرژ و لوول و پان |
هەر وەکوو خۆت خەڵقی کەر کە و بیبە بۆ لای شێخەکان | نیوی بۆ تۆ نیوی بۆ شێخ ڕەنجی سۆفی هیچ نەزان |
لێخوڕە و لێدە و بڕۆ لای باری خۆت بگرە لە مشت | کوردی چی نیشتمانی چی بۆ کورد نەکەی خۆت دەی بە کوشت |
گەر ئەوەت لا زەحمەتە هەڵسە بڕۆ قاپی سەرا | وەرگرە هیچ گوێ نەدەیتە ئاشنا و باوک و برا |
لەو شەریکە تۆ شەریک بە بەش ببە هەرچی کرا | ماڵی مسکینی هەژارە بۆ ئەفەندی دانرا |
پارە پەیدا کە بزانە دینی چی و ئێمانی چی | خوێنی میللەت هەڵمژە ئینسافی چی، ویژدانی چی |
ڕۆڵە گەر قاپی سەرا هاتوو نەبوو بۆ تۆی هەژار | باڵی لێ هەڵماڵە دێ بە دێ و شار بە شار |
کۆمەڵێ پێکۆ بنێ هەریەک بە ناوێ موستەعار | تا حکوومەت پێت ئەزانێ و تۆش ئەخاتە ئیش و کار |
چوویتە سەر کورسی بزانە پارە چۆن پەیدا ئەکەی | چۆن بە ناحەق کۆڕی بێ پشت و پەنا ڕیسوا ئەکەی |
ڕۆڵە هەر کاتێ مەعاشت لێ بڕا خۆت کە بە کورد | هەڵکە بەیداخی دەسیسە و جاو و ڕاو و زەرب و خورد |
کۆمەڵێ پێکوو بنێ پڕ بێ لە پیاوی دەشت و ورد | بێرە چرپە و چپچپ و فێڵ و قومار و دەست و برد |
بووی بە مەئمووریش بفامە چۆن ئەکەی پارێزی نان | کوردی چی هاوزوانی چی دوژمن بە بۆ کوردی زوان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|