وەسیەت بۆ کوتەک (I)
Appearance
ئەی کوتەک تۆ کە کوڕی ئەبێ کوردی بی | مەمکوژە کاکە نەڵێی هەر لە دەسەی بردی بی |
وەسییەتە ڕۆڵە لە گوێی بگرە وەکوو حەڵقەیی زێڕ | بۆ بڵندی وەتەنت ڕۆح بە کەف و هەردی بی |
گەر گەیشتی بە مەعاش و بووی بە مەئمووری یەکێ | نەفرۆشی وەتەنت هەر بە هیوای مەردی بی |
گەر دووسەد دەفعە لەسەر خاکی وەتەن حەبست کەن | کۆڵ نەدەی بەڵکوو ئەتۆیش جارێ ببی نەردی بی |
ڕوڵە گەر تێغ و تفەنگ هات و بەکارت نەدەهات | وەکوو بابت بە قەڵەم نوتقدەر و فەردی بی |
ڕۆڵە کورد ئیرسی نییە نازش و ناز و ڕەحەتی | دائما ناڕەحەت و سەر بە خەم و دەردی بی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|