وەکوو کوشتەی قەساب ئەی دڵ چییە وا غەرقی خوێناوی
Appearance
وەکوو کوشتەی قەساب ئەی دڵ چییە وا غەرقی خوێناوی | لە گۆشەی بێکەسی دائیم لەغەمدا مات و داماوی |
ئەگەر فەرمووی لە قەتلی عاشقان بێباکە ئەم شۆخە | هەزاری کوشتووە وەک تۆ قەدی لاولاویی و لاوی |
لە تەعریفی بڵێم چی با قەڵەم دەرچی بڵێم هەرچی | تەواو نابێ بەچی ئەوسافی پێچی پەرچەمی خاوی |
چ سەییادێکە، سەد وەحشی لە چینی پرچی پێچاوە | خەڵاسی تۆ نییە ئەی دڵ لە داوی زوڵفی باداوی |
ئەگەر فەڕزەن عەدوو بێتن ببینێ چاوەیی چاووم | لە بۆ من خوێن دەبارێنی لەسەر دوو چاوەیی چاوی |
دڵا، دێوانەیی خۆتە کە یار بێمەیلە ئێستێکە | دەنا ئەو هەر لەسەر ئەو عەهدە ماوە تۆ ئەگەر ماوی |
مەڵێن سافی کە ئێستێکە لەیادی یار نییە یاران | لە دڵدا فیکری دڵدارە و هەمیشە زیکر ئەکا ناوی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|