وەک ژەهر تاڵ بێ
Appearance
وەک ژەهر تاڵ بێ، وەک ژەهر تاڵ بێ | تامی زبانم با هەروا تاڵ بێ |
دڵێ بێ غەمی خاڵت مەلاڵ بێ | ئەو دڵە دانەی شەو چرای لاڵ بێ |
با گەوهەری تاج ڕۆستەمی زاڵ بێ | تۆ خوا لێی گەڕێ با بە زوخاڵ بێ |
سەری سەربەرز بێت بۆ بارەگای تۆ | بەشەو سەرنەدا لە بارەگای تۆ |
ئەو سەرە سەردار دەورانی دوون بێ | توخوا لێی گەڕێ با سەرنگوون بێ |
دیدەم دیدەیەک نەبینێ چاوت | چاو نەڕێژێ بە گەردی پێڵاوت |
ئەو دیدە دیدەی ئاهووی تەنیا بێ | توخوا لێی گەڕێ با نابینا بێ |
دەستێ پڕ نووری یەدی بەیزا بێ | ئەگەر لە دەستەی زوڵفت جودا بێ |
هەرچەند فیرعەونی پێ پڕ ئازا بێ | ئەو دەستە با هەر بەستەی قەزا بێ |
پەی پەی پەیجورت نەبێ پەیاپەی | وەک سێبەر ڕێگات نەپێوی پەیپەی |
ئەو پایە پایەی عەرشی ڕەحمان بێ | یا خوا پا بەستەی کۆتی زیندان بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|