پاروویە بخەرە دەم کە بۆت قووت بچێ
Appearance
پاروویە بخەرە دەم کە بۆت قووت بچێ | نەک بە ژان لچت پێکا بلچێ |
ئەوی پەلەپەل پاروو ئەفڕێنی | بۆی قووت ناچێ و خۆییە «تی» ئەفڕێنی |
هەندێ ئەبینی «یابوو»ی خوراسان | وا ئەزانی بار ئەبا بە ئاسان |
کاتێکت زانی لە ڕێدا وەستا | کابرای قەتارچیش قینی لێ هەستا |
بە قەمچی کەوتە سەروگوێلاکی | وای لێ کرد سەگ چاو ببڕێتە لاکی |
ئیشە ئاوێنەی ئینسانی بەکار | هەموو کاتێ جێی کار ناگرێ گوفتار |
ئاگری درۆزن ساتێ ئەگڕێ | ئیش نەزان دوایی مووچەی ئەبڕێ |
تۆ گوێ مەدەرە ئەوانەی ئەمڕۆ | خۆیان ئەژێنن بە هەڕۆ و مەڕۆ |
یەکێکی ڕاست ڕەو، کە کەوتە ڕووی کار | ئەیانگڵێنێ، ئەکەونە هاوار |
ئەوسا پەشیمان شاخی لێ ئەڕوێ | ڕێوی قومار باز پێستی ئەگروێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 798
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|