پارە خەرجی کەی، دەبڕێتەوە
Appearance
پارە خەرجی کەی، دەبڕێتەوە | بە خەرج نەکردن، کۆ دەبێتەوە |
مەعاشی بەلاش، بێ پیتە و بێ خێر | دەستی ماندووە لە سەر زگی تێر |
ئاغای تەماعکار هەر دەڵێ بیدە | کەر بە جۆ بمرێ ئەوسا شەهیدە! |
دێی فرەکوێخا ناحەسێتەوە | بزن هەرجارێ دەڕووتێتەوە |
کەس و کار لەپیاو جوێ نابێتەوە | تفی بەرەو با، ڕیش ئەگرێتەوە |
وەختێ کە ژن بوو بە گەورەی گەڕەک | با ئیتر ئێمە دەست دەینە خەڕەک |
بێ کاسبییە ئەم شەڕ و حاڵە | دیارە تەبەقی پڕ ئاشتی ماڵە |
وا دامەنیشە بە دەستی بەتاڵ | تا نەگری، مەمک نادرێ بە مناڵ |
ڕاستە دوو میوان لێکیان خۆش نایە | بەڵام خانەخوێ لە هەردوو لایە |
قەت ڕێک ناکەون گەورەی ئەم شارە | تاریکایی شەو ئێوارە دیارە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 324
1932/06/02
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|