پیاوێ کە پیاو بێ ئەبێ تێفکرێ
Appearance
پیاوێ کە پیاو بێ ئەبێ تێفکرێ | ئەو ڕەخنەیەی خەڵک لەوی دەگرێ |
ئەگەر وەک ئەڵێن ئەو عەیبە ڕاست بێ | چارەی ئەو عەیبەی لە خوا خواست بێ |
خۆی هەوڵ بدا بۆ ئەخلاقی خۆی | تا ڕێی توانجی کەس نەمێنێ بۆی |
بەوە زوبانی خەڵکی دەبەستێ | نەک بەویش نەڵێن ئەو قینی هەستێ |
هەندێکی وا هەن بە کشە مرێ | لە مر، مردنی خۆی، لێدەگرێ |
ئەگەر خۆ بڵێن بە زەردەواڵە | سیرە گۆشتی من بە دەمت تاڵە |
ئەڵێن ئەو تاڵە تاڵیەکی ترە | لە گەڵ ئەمانە وەرە دەربەرە |
من ئەڵێم پەندم سەر دەر هەوایە | هەموو شێعرێکم بەبێ مەعنایە |
ئەڵێن: هەر چەندە زۆر بێ مەعنایە | کەچی بۆ ئێمە هەر مەعنای تیایە |
هەی هاوار ئەگەر چشتێ شک نەبا | بۆچ «دار هەڵبڕە» بۆ سەر خۆی ئەبا |
تۆ پاک دەروون بە و گوێ مەدەرە کەس | گوێ لە واتەی چاک بگرە و ئیتر بەس |
ئەڵێن: کە گۆزە هەر چیەکی تیابێ | ئەبێ تەڕایی وای لێ پەیدا بێ |
لەلای من ڕاستە عیلمی قیافەت | پیاوی نەزان و ساحێب درایەت |
شافیعی باشی لێک کردوونەوە | چاک تێیان ئەگەین بە وردبوونەوە |
ئەگەر پەیڕەوی ئەو عیلمە بکەین | لە ماهییەتی هەموو کەس ئەگەین |
بەڵام هی وایان هەیە بە تەفرە | لای گەورە ئەبێ بە پیاوی گەورە |
کەچی ئەبینی زۆری پێ ناچێ | سەری لا دەچێ بە نووکە پاچێ |
داخم ئەو داخە ئێمە بەم حاڵە | ئەمانە دەڵێن، لای هەندێ تاڵە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 574 و 192
1939/07/20
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|