پیاو تێر بێ و چاوتێر مەندە و بێوەیە
Appearance
پیاو تێر بێ و چاوتێر مەندە و بێوەیە | برسێتی ڕەگی هاری پێوەیە |
چۆن یەکێ بخوا و یەکێ بڕوانێ | برسی یەخەی تێر ئەگرێ بۆ نانێ |
پیاوی تێر ئاگای لە برسی نییە | بە ماڵ ئەخوڕێ هیچ ترسی نییە |
ناوی خۆی نابوو خادیمی وڵات | کە هات بێتەبەر بۆ خۆی تێ ڕۆهات |
درۆ، شیعرێکی پیاوی گۆبەندە | تا موبالەغەی تیا بێ پەسەندە |
لەبەر ئەوەیە هەموو شاعیرین | کە لە درۆدا هێندە ماهیرین |
ئەم «ڕاست و چەپەی» کە ئێستا باوە | خۆزگە ئەمزانی کێ ناوی ناوە؟ |
دەستی ڕاست بەشی چێشت پێ خواردنە! | دەستی چەپ پیشەی تارات گرتنە!! |
ئێستا «چەپ» «ڕاستی» خستۆتە گۆڕێ | ئەشێ وەزیفەی دەستیش بگۆڕێ |
ڕەحمەت لە گۆڕی «پیروەیسی خلک» | ئەڵێ «مێ» «نێرە» و نێر مێنگەی شلک |
ئەگەر ژێرکەوتەو، ئەگەر هارییە | ئەم کارەساتە لە بێکارییە |
پیاو بێ «سەرمایە»، کوشتەی سەرمایە | «با» لەو کونەوە تا بێ سەرمایە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 620
1941/03/06
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|