پیاو کە لە جێگای نزم هەڵئەنگووت
Appearance
پیاو کە لە جێگای نزم هەڵئەنگووت | هەڵدەستێتەوە بە لووت و بزووت |
بەڵام لە جێی بەرز کە کەوتە خوارێ | سەروگوێلاکی ئەشکێ بە جارێ |
هەر لێرەم دیوە، دۆستی سەرسفرە | هێندە دەم گەرمە، گوللە نەبڕە |
لەگەڵ تەنگانەی ئەو پیاوەیان دی | پڵاوخۆرەکان ئەبنە موددەعی |
ئەوانەی کەوا وەفا نازانن | دەمم نایێنێ بڵێم: ئینسانن |
خۆزگە ژین دامغەی خەللاقی بوایە | بە ناوچەوانی پیاویا بنایە |
ئەوسا ئەوانە کە ئەناسران | لە کۆمەڵی پیاو دەردەهاوێژران |
چەندێ کە سوێندی سێ تەڵاق باو بوو | هەندێ سێ بەردی لە گیرفان نابوو |
ئێستا سێ بەردە فڕێ دراوە | سوێندی شەڕەف و نامووس لە ناوە |
شەرەف لە ئەشراف کە وەرگیراوە | هێندەیان کار کرد «فیکەی» سواوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 774
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|