Jump to content

پیاڵەی مەی کە دەووارە

From Wikisource
پیاڵەی مەی کە دەووارە (1953)
by قانع
307122پیاڵەی مەی کە دەووارە1953قانع
خوا دولبەر کە بێ ڕەحمە لەبەرچی قەهری بسیارە دڵم وەک تەیری بێ باڵە بەدەس تفڵۆ گرفتارە
خەمی دەورەی وەها داوم نییە ڕێگەی فیرارم قەت لە هەر سەحرایێ دانیشم خەیاڵم چەشنی دیوارە
ڕەقیب داخی دەروونت بێ کە ناڵەی پڕ لە دەردم بوو نەخۆشی خستە ڕووی دنیا ئەڵێن چاوانی بیمارە
بە گەرمی لەرزوتێ عالەم ئەسووتێنم بەیەکجاری لە داخ ئەم بەختە نووستوومە کە بەختی خەلق هوشیارە
لە لێقەومانەوە زانیم کە سەرگەردانی زۆر چاکە بناغەی مەجلسی بەزمە پیاڵەی مەی کە دەووارە
زوخاوی جەرگ و تاریکی دەروونم ڕەش وەکوو زوڵفن چ خۆشبەختم لە هەر لا بم ڕەفێق و مونسم یارە!
لەسەر مەشقی برۆی تۆوە وەسا شمشێری ڕاکێشا لە جەرگی من درا بۆیە لە گوڵی جەوهەری دیارە
خەلایق مات و حەیرانە بە نەفخەی ساعقەی دووریت وەلێ قانع بە ئاوی لێوی تۆیە زیندوو و هوشیارە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).