پیسی عەرەق و شەراب
Appearance
جارێکیان شەیتان چوو بۆ لای جوانێ | جوانێکی مەغروور ئەحواڵ نەزانێ |
وتی من مەرگم وا هاتم بۆ لات | سێ شتم هێنا بۆ تۆ بە خەڵات |
یا ئەبێ ئێستە سەر باوکت ببڕی | یا بە چەقۆیێ زک دایکت بدڕی |
یا دوو سێ پیاڵە عەرەق بنۆشی | یا من ئەتکوژم کفن بپۆشی |
جوانە تێفکرا کە عەرەق چاکە | داک و باوک کوشتن زۆر سەهمناکە |
عەرەقی هێنا خواردی زووبەزوو | لەپاش نیو ساعەت تەواو سەرخۆش بوو |
باوکی سەربڕی داکی لەت لەت کرد | هێشتا هەڵمەتی بۆ دراوسێ برد |
خۆزگە داری مێو هەرگیز نەڕوابێ | یا ئەگەر ڕوا وشک ببوایێ |
هەتا عالەمی شێت نەکردایە | ئابڕووی ئینسانی وا نەبردایە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|