پێستی ورچی نەکوژراو مەفرۆشە
Appearance
ساڵێ ورچێکی دڕندە و چالاک | یاخی و پیاو خۆر، نەترس و بێ باک |
چەن هەردەوانی زگ هەڵدڕی بوو | ملی چەن کەسی لەبن چڕی بوو |
تەسادف پێستی زۆر قیمەتیە کرد | بێ دەس ئەیڕوانی و دەس داریش ئەیبرد |
دوو نەفەر ڕاوچی کەوتنە سەر خەیاڵ | ئەم ورچە بکوژن سا بە هەر ئەحواڵ |
هەر دوو بەجارێ ڕۆیین بۆ بازاڕ | پارە قەرز بکەن لای چەرچی و تجاڕ |
ئەیانوت لە لای دووکان دارەکان | پێستی وا نەبوە لە دەورەی زەمان |
بەناو یەک پێستە، بەقەی دوانە | بە پازدە دینار هێشتا هەرزانە |
چییان لازم بوو جێبەجێیان کرد | چوون بۆ ورچە ڕاو ئەسپاییان برد |
تفەنگی زۆر چاک فیشەک کارخانە | ئەتوت ڕۆستەمی مازەندەرانە |
کە گەیشتنە هەرد ورچە بۆیان هات | یەکێکیان خێرا خۆی نەگرت هەڵ هات |
چووە سەر دارێ هەروا زوو بە زوو | بەسەر داریشۆ قەراری نەبوو |
ئەوی تر لەوی نەیتوانی ڕا کا | پەنا بەسەر لەق پۆپەی دار ببا |
خۆی دا بە ئەرزا لەسەر لەپە و ڕوو | ئەژنۆی شکا بوو هیچ چاری نەبوو |
ورچە هاتە لای بە بۆلە و گاڵە | کابراش خۆی کردە مردووی سەد ساڵە |
ورچە بۆنی کرد بەسەر کابراوە | ڕوانی نەماوە بەڕووی دنیاوە |
دەسی لێ نەدا و ڕووی کردە نزار | کە ورچە ڕۆیی لە دار هاتە خوار |
وتی برا گیان دەمی نا بن گوێت | تۆ خوا پێم بڵێ ورچە چی وت پێت؟ |
وتی کاکەی خۆم ئەگەر چی مردم | نەسیحەتێکی باوکانەی کردم |
وتی جارێ تر ورچی نەکوژراو | پێستی مەفرۆشە بە بارێ دراو |
ئیتر وەسیەت بێ کە بە گوێی بکەم | جارێ تر ئاوا پەن بە خۆم نەدەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|