پێشینان دەڵێن: گوڕەی بۆرە پیاو
Appearance
پێشینان دەڵێن: گوڕەی بۆرە پیاو | هەڵدەبلۆقێ وەک بڵقی سەر ئاو |
لەگەڵ بایەکی لێ بکەوێتە کار | لە چاو گوم دەبێ بە بێ شوێنەوار |
بەڵام یەکێکی دانای خوێندەوار | بیشکەوێتە بەر زللەی ڕۆژگار |
عەقڵ و تەجرەبەی پێ زیاتر دەبێ | بۆ کاری گەورە بەکارتر دەبێ |
تا نەکەوێتە بەر پەلی زەمان | دۆست و دوژمنی ناناسێ ئینسان |
وا بە چاوی خۆم دیم کە هێندێ خەڵک | یەک ماڵ بوون لەگەڵ پیاوێکی بە کەڵک |
هەر ئەوەندە بوو تا ڕەتێکی برد | وەرگەڕانەوە وەک نیسک دەست و برد |
بەوە نازانن کە خۆیان دەرخست | ناویان لێ ئەنێن بێ بەر و بێ پشت |
با ئەو کەسەیش خۆی لێیان ببورێ | پیاوەتی و وەفا لێیان ئەتۆرێ |
سەهوون کە ئەڵێن ئێستا لەم شارە | پیاوی دوودەک و دووڕوو بەکارە |
ڕۆژێکیان ئەبێ کۆمەڵی پیاوان | کە ڕووبەڕوو تف بکاتە ڕووی وان |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 943
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|