Jump to content

پێم گوت: بە گەرما، مەچۆرە بەغدا

From Wikisource
پێم گوت: بە گەرما، مەچۆرە بەغدا (1950)
by پیرەمێرد
305473پێم گوت: بە گەرما، مەچۆرە بەغدا1950پیرەمێرد
پێم گوت: بە گەرما، مەچۆرە بەغدا وتی: فێنکی دڵ بۆ ئەوێم ئەبا
مەسینەی مەسنەد ئاوڕشێن ئەکا هەوای بانقەنۆت باوەشێن ئەکا
ڕابتەی ڕەسمی ناو «عملە»ی دڵگیر خێری زۆرترە لە ڕابتەی پیر
ئەویان خەیاڵە و ئەویان ماددەیە پیریش بۆ پارەی مفت ئامادەیە
سای ئاشە بەرزە و ئاوی چوون تەرزە بنچینەی تەقوای هێنایە لەرزە
بە شوێن تەقوادا کەوتمە تەق و دەو ئەترسم دوایی لێم ببێ بە خەو
زۆر کەس لەخەودا پارە ئەبینێ ئەیخاتە دەستی و توند ئەیقووچێنێ
کە هەڵسا لە خەو دەستی کردەوە هیچی تیا نەبوو، تاسی بردەوە
قەید ناکا ڕۆژی شایی شاییە تازە پیاکەوتوو لە خۆی باییە
بۆ دونیا خەفەت مەهێنەرە بەر هەر چۆنێ بیگری وا دەچێتە سەر
ئەوانەی کەوا ڕازین بە لاتی حەڵاڵ خۆرییە و کەم دەسەڵاتی
کێ خەڵاتی خوێش ڕەت ئەکاتەوە شێخیش شەڕابی مفت ئەخواتەوە
دونیا بۆ هەندێ مەسنەد ئەنوێنێ کە دەستی ڕاهێشت جرتێ ئەکەنێ
هیچ کەس شک نابەم کە دنیای نەوێ لەوە دەترسێ دەستی نەکەوێ
زۆری وا هەیە گێرەشێوێنە لە ناو نۆ مەنجەڵ شیردا هەوێنە
هی وایشمان هەنە کە ئەیخافڵێنن پارووی لە دەمدا لێ ئەفڕێنن

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 570 و 185
1939/06/15


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).