پێنجخشتەکی قانع لەسەر شیعری خەنجەری کوڕی
Appearance
برا بڕوانە لەو جێیە هەرایە | یەکێ ڕووتە، یەکێ وەک پادشایە |
یەکێ پێخاوسە و یەکێ بێ کەوایە | زەمانێ سەیرە، دنیا سینەمایە |
فیلمی پڕ لە جەورە وا لە کایە | |
یەکێ خاوەن تەڵا و کۆشک و دووکان | یەکێ بێ خانومان و وڵات و بێ نان |
یەکێکیش گەل فریوە چەشنی شەیتان | ئەوی ئاغایە یا ئەعیانە یا خان |
هەزار کەس سەربڕێ هیچ دەنگی نایە | |
وەرە با بۆت بەیان کەم سەد بەدەفتەر | کە دایناوە لە ڕێگەی خاکەکەی سەر |
گەلێ کوژران بە شمشێر و بە خنجەر | لەبەرچی وا کە گەنجانی هونەروەر |
بە ملوێن وێڵی شاخان و چیایە؟ | |
براکەم بێ تەماشام کە کز و دژ | دوو چاوم پڕ لە ئەشک و مووی سەرم گژ |
چلۆن ئەڕژێتە بەر پێ قەفقەفی قژ | لەدەستی جەوری زۆردارانی خوێنمژ |
هەزاران عەدلی کیسرا بێ غایە | |
وەرن ئەی بەش خوراوانی بە بێ دەس | دڵت بۆچی سووتاوە چەشنی قەقنەس |
ئەگەر ئێوە بن کێی تر ئیتر هەس | شەقی زۆردارە ئەمڕۆ هۆزی بێکەس |
وەکوو ئاشی خەواڵوو بۆ دەنگی نایە؟ | |
لە وەرزێر و لە جووتیار و لە گاوان | لە دەروێش و لە سۆفی تا مناڵان |
لە گشت لا ڕۆڵە ڕۆیە و ئاغا ئامان | نەوەک لایەک لە دوو لا بەڵکوو هەموان |
لە چوار گۆشەی جیهاندا هەر هەرایە | |
برا! زامی دڵم وا هاتەوە سۆ | نەبوو جارێ بڵێم ئۆخەی، وتم ڕۆ |
هەموو کەس هەر وەهایە نەک من و تۆ | لەسەر ڕێگەی چ قانونێکە ئەمڕۆ |
ئەوەی بێ دەوڵەتە سووکتر لە کایە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|