Jump to content

پێنج خشتەکی «قانع» لەسەر شیعری خەنجەری کوڕی

From Wikisource
پێنج خشتەکی «قانع» لەسەر شیعری خەنجەری کوڕی (1953)
by قانع
307168پێنج خشتەکی «قانع» لەسەر شیعری خەنجەری کوڕی1953قانع
موژدە بێ ئەی یار و یاوەر هەر لە شا هەرتا شوان پشتی یەکیان گرتووە کورد و عەرەب پیر و جوان
کەس بە کوشت نادا براکەی بۆ فلووس و بۆ قەران وا بەجارێ کەوتە گیتی دەنگی ئازادی گەلان
بۆ بە فکری دڵ برایی و مەعرەکەی ڕێگەی ژیان
ئەو هەژارانە بە برسی دێ بە دێ ئەخولانەوە ئەو ئەدیبانەی لەسەر حەق چوونە ناو زیندانەوە
ئەو سوارانەی لەناو دەشتی ئەجەل ئەگلانەوە ئەو کەسانەی وا لەژێر پێی زاڵما ئەتلانەوە
ڕۆڵە ئازادین براکەم ڕاپەرین وەک پاڵەوان
چەن زەمانێکە هونەرمەن دڵ بەخەم ئەتلێتەوە پەی لە پەی زامی دەروونی پڕ لە سۆی ئەکولێتەوە
ئاگری ڕووناکی بەرپێی کز دەبێ و ئەکوژێتەوە زۆر لە مێژە ئەم جیهانە لار و کەچ ئەخولێتەوە
موژدە بێ ئەمڕۆ بە ڕێکی کەوتە خول چەرخی زەمان
وەک برا وانە بەدڵ ئەهلی قەڵەم ئەربابی چەک کەس نییە گوێ شل بکا بۆ حەیچ و لوری گورگ و سەک
کەس فەریب ناخوا بە پارە و کەس لەکەس نادا کوتەک سەد شکور باوی نەما دڵ پیسی و جاسووسی یەک
ڕۆژی تێکۆشینە ئەمڕۆ کەس لە کەس ناخا زیان
ئەی کوڕی باوکم بزانە خاکەکەت پڕ قیمەتە پڕ لە مێوەی سەوز و سوور وپڕ لە ناز و نیعمەتە
بۆچی تێکۆشین لەلای تۆ هێندە قورس و زەحمەتە؟ پێ لەجەرگی خۆت بنێ ئەمڕۆ کە ڕۆژی هیممەتە
ژینی خۆت داوا بکە تا بێیتە ڕیزی هەندەران
چاوی هەڵدووراوی تۆ هەر خوێندنە ئەیکاتەوە گۆی هونەرمەندی بزانە خوێندنە ئەیباتەوە
خوێندنە ڕێگەی ژیان و ئارەزووت ڕوون کاتەوە ئەو زەمانە ڕۆیی زاڵم خوێنی تۆ بخواتەوە
وا بەسەر چوو دەوری ئاخ و داخی دڵ دەردی گران


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).