پێڕەوی شاعیرێکی بێ ناو
Appearance
باڵا وەک کەندوو بێ گەرد و ناسک | کەللە وەک دەهۆڵ مل وەکوو داسک |
تفەنگ لەشان و بە سواری لاسک | چەند خۆشە بازدو هەڵمەت بۆ باسک |
غەرقی عەرەق بێ، لە کەللە تاسک | |
بگری بە قەتار، شاد بە بە ڕۆڕۆ | نەنکت نەمردووە هەڵپەڕە ئەمڕۆ |
گێلاس و شفتە، هەی تووڕە و تڕۆ | نەکەی بێ بەش بی، هەستە زوو بڕۆ |
بە فیدای باڵات بم ئەگریجە پەڕۆ | |
سوتوووی نێرگەلە و گفتوگۆی قومری | چەپڵە بە لاقی ٦٩ی هیجری |
سەماوەری زەرد خەڵووزی بەفری | فەرتەنەی بەهار، سوڕ سوڕەی بەحری |
وریا بە گیانە نەکەی قەت بمری | |
گوڵاڵەی هەتاو سێبەری چەتری | ئاوێنە و شانە و کێلی سەر قەبری |
کل و کلتوور و دەستاڕ و تەوری | سینی بە مەنجەڵ، سێپا بە دەوری |
چێشتی هەرشتە و خۆرشتی چەوری | |
سەمای مریشک و قووقووی کەڵەشێر | بە دەستی شکاو بە دوو چاوی کوێر |
بێ با بنۆشین دوو جام ئاوی سوێر | چووینە سەر لووتکەی شاخی شارباژێڕ |
بۆ ڕاوەماسی بن بەرد و تاوێر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|