پەرۆشی دڵ (I)
Appearance
منی بولبول ئەگەر گوێی دڵ لە ناڵەم تاوێ خاڵی بێ | خودا بەختم لە ئەو بەدتر گیرۆدەی ترش و تاڵی بێ |
لە وەسفی ئەگریجەی خاوت ئەگەر شێعرێ بە دڵما بێ | لە تەئسیری ڕەشی زوڵفت ئەبێ دڵ هەر زوخاڵی بێ |
نەبوو جارێ لەلاما دابنیشی دەس لە مل یەک کەین | مەگەر داخت لەگەڵ جەرگم ڕەفێقی مڵک و ماڵی بێ |
من و تۆ سێبەر و خۆرین کە تۆ هاتی ئەبێ بمرم | ئەزانی قاعدەی عشقە کەسێ لەم بابە حاڵی بێ |
هەموو زەخمی بەدەن کووچەی دەر و دیو چۆن نەبێ یاران؟ | کەسێ پێکراوی پەیکانی کەمانی پووری زاڵی بێ |
دیواری مەحبەسم شەرق و جنووب و غەرب و شیمالە | بەچیإبرا ئەبێ موجرم خەتاباری مناڵی بێ؟ |
ئەوەندە نەقشی لێوی تۆ لە جەرگ و دڵمەدا جێی گرت | ئەبێ خاکی مەزاریشم لەباتی سوور ئاڵی بێ |
بە چاوگێڕان و دووزوانی لە قانع قەت نەدەی تەعنە | بەیانی خەم بە چاو و دەم ئەبێ هەر کوێر و لاڵی بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|