پەرۆشی دڵ (II)
Appearance
ئەی کوردی سەراسیمە لەهەر ژوور و لە خوارا | وەی سەر کز و ئاشوفتە لە دێهات و لە شارا |
من چۆن نەگریم هێندە کز و خوار و زەلیلی | سەر تا بەقەدەم غەرقی لەناو تۆز و غوبارا |
ئەی کۆمەڵی کوردانی هونەروەر چ عەجایەب | بێ ڕەونەقن ئەمڕۆ لە هەموو سووچ و کەنارا |
کوێستانی وەتەن خوێنە -- برا ئەمڕۆ شەتاوی | پارە جگەری کوردە گوڵاڵەی لەبەهارا |
کوا غیرەتی مەردانە لەبۆ کاکی عەشایەر؟ | کوا جورئەتی شێرانە لەناو چیخ و دەوارا؟ |
زۆر عەیبە لەبۆ لاوی وەتەن بەرگی «چوێت لی» | بێگانە لەگەڵ «خوشکی» لەسەر خۆی لە حەسارا |
قانع بەسە ئەم شینە بەتەنها و بەبێ کەس | خۆ کردە، نەخوا کردە، کە هەر کورد، لە تارا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|