پەرێشانیم لە حەد دەرچوو ڕەفیقان جار هەر ئەو جارە
Appearance
پەرێشانیم لە حەد دەرچوو ڕەفیقان جار هەر ئەو جارە | لە دەردی دووری ئەو شۆخە دڵی زارم بە ئازارە |
ئەوا تابووری غەم ئامادە بوو بۆ سەر دڵی مەحزوون | ئومێدی عەیش و شادیم چوو فیراقی یار قوماندارە |
ئەگەر خاکی هەموو عالەم بەسەر خۆمدا بکەم هێشتا | لە چاوی بەختی بێبەختم کەمە ئەی خوایە هاوارە |
عیلاجی دەردی بێ دەرمانی من ناکرێ بە هیچ لوقمان | مەگەر شۆخی وەفادارم دەوا کا ئەو بریندارە |
دوعای دەردم دەکەم هەردەم لە دەردی فیرقەتی جانان | بەڵێ چی دیم لەدەست نایێ گیانم سەخت و بێعارە |
وەرە سافی بکە تەرکی هەوای دونیایی هیچ و پووچ | بە ئیخلاس ڕوو لە بەغدا کە مەڵێ بەختم نیگونسارە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|