پەندی پەخشان
Appearance
لە شەڕی جیهانی دووهەمدا ژاپونەکان لە ناکاو چوونە کۆڕی شەڕەوە دژی بەرەی سوێندخواران و هاوکاریی نازیەکانی ئەڵمان و فاشستیەکانی ئیتالیایان کردووە. پیرەمێرد لە مارتی ساڵی ١٩٤٢دا بەو بۆنەیەوە ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی وتووە:
زستانی ئەمساڵ ئێجگار سەخت و سارد و سۆڵە | پیرێژن و پیرەمێردی کرد بە گڵۆڵە |
کەوتینە سووتاندنی گوێسوانە و کەمۆڵە | سەراپای جیهان ئەبریقێتەوە سەهۆڵە |
چاڵە بەفرەکان هەر لە خۆوە پڕ بوونەوە | چلوورە بەسەر گوێسوانەدا شۆڕ بوونەوە |
ئێمە زۆرتر لە بورجی پیرێژن ئەترسین | ئەویش هات و تێپەڕی کرد ڕۆی و خەلەستین |
خۆشی خۆشیمان بوو دەمانوت کە بەهارە | ئیتر دەمی بۆس و کەناری جۆیبارە |
کەچی فەلەک لە ناکاو لێمان بەقینا چوو | ئاوات و خۆشی بەهارمان ئاڵوزکا و تێک چوو |
چڵکە هەورێک لەو پەڕی شەرقەوە پەیدا بوو | برووسکەی دا یاجوج و ماجوج بە یەکدا چوو |
سەنغافۆرەی سووتان هەموو جاوەی هەڵقرچان | بەڵام زۆری پێ نەچوو زرمەیان لێ هەڵسان |
هەوریان پارچەپارچە کرد و ترسیان لە ناو برد | هەموو یاجوج و ماجوجیان تەفروتوونا کرد |
ئێمەش لە شوێن خۆمان وەکوو بەرزەکی بانان | ڕزگارمان بوو وەک نە بامان دیبێ و نە باران |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|