چاوی یار
Appearance
مەستی چاوی یاری خۆت بی تا قیامەت غەفڵەتە | مردنی ئەو مەستییە، زۆر چاتری هەر سحەتە |
گۆشەگیری زاویەی عەشقم لە ئاوێنەم چییە؟ | چونکە عەکسی خۆم ئەبینم، بۆ خەیاڵم کەسرەتە |
پاشی سەد خەرمانی خەم، هەرخۆشە چینی مەینەتم | بۆ خەلەی ئۆمێدەواری عیشقی یارم ئافەتە |
خۆ زەمانەش وەک منە، هەر حەز بە تەنهایی ئەکا | نابینی بێ وەجهە دایم، دوژمنی جەمعیەتە |
بۆ سەری وەعدەی ویساڵت، هاتوچوو مەردی ئەوێ | ڕۆیتم بۆ پێشۆ جورئەت! بۆ دواوە زەحمەتە |
پیاڵە گەردن کەچ ئەبێ بۆ شیشە و هەروا ئەڵێ: | ئەی مەلا گیرندە بۆ بەخشندە زۆر پڕ مەینەتە؟ |
ئاوێنەم بۆ ڕۆشنی پێ لازمە، نەک بۆ عەکس | ماڵی تاریک بێ چرایێ چاتری سەد سوورەتە |
وا، لە پیریدا چەمیتۆ «قانعا» لادە لە عیشق | ڕیش لە دەشتی عیشقبازی بێ بەها و بێ قیمەتە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|