Jump to content

چاکەت بۆ بەد بێ هەتا ئەتوانی

From Wikisource
چاکەت بۆ بەد بێ هەتا ئەتوانی (1950)
by پیرەمێرد
305357چاکەت بۆ بەد بێ هەتا ئەتوانی1950پیرەمێرد
چاکەت بۆ بەد بێ هەتا ئەتوانی بەد نەبێ قەدری چاکان نازانی
باوەژن چەپۆک نەدا لە هەتیو هەرگیز فێر نابێ ڕێی ئەمدیوەودیو
موور تا نەیتاشی نابێ بە تەختە بێ تەجرەبە، خام نابێ بە پوختە
فەلەک بۆ پیاوی خودبین بە کینە خۆت لە ئاوێنەی دێودا مەبینە
سەرما نەما، مار ئەبووژێتەوە بەڵام زوو سەری پان ئەبێتەوە
چەند خۆشە کە پیاو دڵی پاکی بێ لە تەنگانەدا دۆستی چاکی بێ
مۆریان ئەگرێتە بن باخەڵەوە خوێنمان دەمژێ بە زاوەڵەوە
شوانت لە کوێخای لاوە چاکترە دەستی بێگانە ماری پێ بگرە
«وەزیر»ێک نەوەی دزی بەخێو کرد ئاخری کوشتیشی و ماڵەکەیشی برد
جوولەکە ئێستاش هامان ئەکوژن دەست ئەڵمان کەون خوێنیان ئەمژن
هەڵەکۆک لەگەڵ بەفرا ناکۆکە ئاگر مەخەرە ئەنباری لۆکە
کە ڕەگ سست ببێ و هێزی نەمێنێ «لاپوورە» پاروو لە دەم ئەڕفێنێ
خوا هەموو لایێ یەک خا و یەکدڵ بین لە سایەی یەکدا وەکوو یەک بژین


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).