چاکە و خراپەیش ئەندازەی هەیە
Appearance
چاکە و خراپەیش ئەندازەی هەیە | کەم کەس ئەزانێ حەددی تا کەیە |
ئەندازەی چاکەیش کە هات تێپەڕی | نابەکار تا بێ ئەیداتە بەری |
بەخۆوەنەدیو سورمەی لەبەر کەی | ئەبێ زۆر پیاوی کاردیدە دەرکەی |
ئەسپی عەرەبیت دا بە گۆڵی سوار | سەرکێشی ئەکا و بۆی نایەتە بار |
هەرچی هاتە پێش تێوە ئەگلێ | دیارە کە دوایی خۆیشی ئەگلێ |
کاربەدەست لە سەر تەجرەبە ئەڕوا | گۆشت بۆ قەساب و نان بۆ نانەوا |
جاران منداڵمان ئەناردە حوجرە | فەلاقە ئەکرا بە داری گزرە |
بە مامۆستامان ئەگوت وەک دوژمن | گۆشتی بۆ تۆ بێ و ئیسقانی بۆ من |
بەڵام کاتێ کێرد گەییە ئێسقانی | جەرگمان ئەسووتا و دەرمان ئەهانی |
باوک بۆ ئەولاد هیچ چاری نییە | ئازاری هەیە و بێزاری نییە |
کاری تەربیە ئەندازەی ئەوێ | لە حەد ترازا پەکی ئەکەوێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 928
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|