Jump to content

چشتی کاڵ مەخۆ زگت نەیەشێ

From Wikisource
چشتی کاڵ مەخۆ زگت نەیەشێ (1950)
by پیرەمێرد
305472چشتی کاڵ مەخۆ زگت نەیەشێ1950پیرەمێرد
چشتی کاڵ مەخۆ زگت نەیەشێ تەماعت کەم بێ و مێشکت نەپیشێ
ئەگەر پەڕۆیەک لە خۆت دادڕی ئەتوانی سەری تەماع ببڕی
کە ئێشی دەرزی خۆت لا ناخۆش بێ زامی سووژنی خەڵکت لە هۆش بێ
ئەو دڵەی حەسەد هەڵیەقرچێنێ تامی فەرەحی تێدا نامێنێ
دەستبەسەر پاچی مەرەزە کرا دوا بە دوا لیستەی فەسڵیش دەرکرا
بژار و قونار کە ساڵە و ساڵە قوناری باخی میر بۆ پێنج ساڵە
مێوێ بەر بگرێ تووڵ کێشی دەکەن ئەوی کە زڕ بێ ڕەگ کێشی دەکەن
هەندێ باخەوان زەینی بۆ ناچێ هەرچی هاتە پێش هەر دایدەپاچێ
«پوی کوتاژ» قەومی پێ سەربەست ئەبێ بە «موراتوریوم» دوژمن پەست ئەبێ
بە هەبا هەبا ئەچووینە کایە ئێستاکە بەڵم، بەستمی تیایە
گزیەکی تیابوو، بەش بەشی پشکی ئێستا سەد خۆزگە بە تەڕ و وشکی
لەم گێرەوکێشەی بردن و هێنانە هەموو یان سیتەی مەنسووب دانانە
کە چوویتە سەرکار دەورەی پیاو ئەگرن ڕۆژی سەد کەڕەت لەبەرت ئەمرن
کە پیاو بۆ ئیش بێ و ئیش بۆ پیاو نەبێ هیچ کارێ نابێ کە تەواو نەبێ
وەک لە قورئانا فەرموویە خودا دەست و پێ لێتان شایەتی ئەدا
دەست و پێوەندی ئێستاکەیش وانە لێکەوتی، ئەوان کەوتنە بەهانە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 569 و 183
1939/06/08


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).