Jump to content

چلەی زستانە و چلەی هەژارە

From Wikisource
چلەی زستانە و چلەی هەژارە (1950)
by پیرەمێرد
305960چلەی زستانە و چلەی هەژارە1950پیرەمێرد
چلەی زستانە و چلەی هەژارە شەڕەدار لەسەر خەڵووز و دارە
دەرەجەی هەوا، وا «تحت الصفر»ە دەرەجەی فەقیر، لە چەپدا سفرە
بێ پارەیییە و ئینساف نەماوە خوا بەردی بەستووە سەگی بەرداوە
خوا نەناسینە وامان لێ ئەکا خوا کێو ئەبینێ و بەفری تێدەکا
چونکو کاسبی حەڵاڵ نەماوە بەرەکەتی ڕزق وا هەڵگیراوە
کردەی ئێمەیە و بردەی شەیتانە چۆن سەرئەگرێ ئەم دەور و دووکانە
ئەمە دەردێکە لە زۆر جێ عامە خەتا سوورەیە و نزیک بەشامە
خوا لە گوناهی ئێمە ببوورێ ئای خەتەسوورێ، لە ئێمە دوورێ
ئێمە مەلیکمان بەنووهاشمە لە لای خوا پشتمان بەوان قایمە
ئەڵبەتە سایەی نەسلی پێغەمبەر بۆ ئەم عیراقە ئەبێ بە ڕەهبەر
بەڵام وا چاکە کە خۆمان چاک بین پشت بە خوا بەستین، بەوە بێباک بین

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 997
1950/02/02


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).