چوار چوار
Appearance
چوار شتن ئەمڕۆکە بوونە نەگبەتی کوردی هەژار | جەهل یەک، بێ عەقڵی دوو، دڵ پیسی سێ، داوا چوار |
مەنعی پێشکەوتن ئەکەن لەم خاکمانە چوار گرۆ | خان یەک، سەردار دوو، بەگزادە سێ، ئاغا چوار |
نایەڵن بۆ خۆم ڕەحەت بم سەربەخۆ تاوێ بژیم | ئەجنەبی یەک، مامە دوو، ئەقتاعی سێ، کوێخا چوار |
من لە داخی سەر کزی ئەم میللەتە چوار دەردمە | سیل یەک، مالاڕی دوو، چاو کوێری سێ، ئێسقا چوار |
یادگاری ڕەنجیپەنجەی کوردەکانە چوار ئەساس | قەسر یەک، ئاراس دوو، شامات سێ، بەغدا چوار |
فەخرە بۆ من ئیفتخار و حورمەتی چوار تایەفە | زەند یەک، گەڵباخی دوو، شیروانی سێ، میدیا چوار |
باز بووم باڵی شکانم چوار بەڵای نەحسی خراب | خانەقا یەک، تەکیە دوو، عەممامە سێ، عابا چوار |
چوار سیفەت مەوجوودە بۆ من بۆیە هیچ کەس نایەوێم | قانعی یەک، شیعر دوو، ڕووخۆشی سێ، مەللا چوار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|