چۆنیەتی ئەحواڵم
Appearance
بە ناو مەشهووری ئافاقم کەچی هەر ئاهـ و ناڵینمە | وەکوو پیاوی برا مردوو لە برسا زاری و شینمە |
دەمێ خەم بۆ کەوا کۆنە و دەمێ بۆ نانی جۆیینمە | ئومێد و وارستەی ژینم گەدایی و مردو شۆرینمە |
کوتەک دۆعا ئەکا بۆ نان و خۆیشم «ڕەبی ئامین»مە | |
خوا دڵسۆزەکەم بگرێ کە نەیهێشت ئیشێ بۆ خۆم کەم | کە نەیهێشت خۆم بە دارتاش و خەڕات و پینەچی و دۆم کەم |
وەیا پشتم لەژێر باری گرانی خەڵقەدا کۆم کەم | بەهێزی کاسبی کەللەی ڕەقی خەڵقی وەکوو مۆم کەم |
ئەبێ تازە بە چی بم من کە وەعدەی مەرگ و یاسینمە | |
هەتا ئەو ڕۆژە ڕۆژی بوو ئەمن سواڵ و گەداییم کرد | بەدڵ نەفرەت لە کەسبی عالی و ئیشی فلاییم کرد |
لە ڕێیان وا ترازانم کە هەر مەیلی مەلاییم کرد | نەوەک خەڵقی بەسووک بیگرم تەواوی خۆم فیدایی کرد |
کەچی ئێستە هەر ئاواتی کولێرە و چێشتی نیسکێنمە | |
لە پاییزدا درۆی زل زل هەتا نانێ بەدەس بێنم | بە زستانا ئەبێ قورئان لە باوەش نێم و بیخوێنم |
بەشەو وەک دز لە بازاڕا کە بەڵکوو وەعدە بستێنم | بەسەد فێڵ و ڕیا فلسێ لە دووکان دارێ دەربێنم |
دە کرمۆڵ بم کە چۆن ئیشی وەها ڕەفتار و ئایینمە | |
لەپاش چەن ساڵێ شار و شار ئەزانم جاهل و دوونم | بەخۆم زۆر چاک ئەفامێنم بەشێتی چەشنی مەجنوونم |
لەبێ عەقڵی لەلام وایە فریدی ڕبیعی مسکونم | گەداییم وایە بۆ نانێ بەقەد سەد لیرە مەمنوونم |
دەشینم بۆ بکە کوردە کە ئێستە نۆبەتی شینمە | |
دەواعز دەک خەجاڵەت بی کەوا ئەم عالەمەت فەوتان | لەبەر نەفعی خسووسی خۆت سەراسەر عالەمت خنکان |
ئەگەر قانع دەسی بڕوا بەسەرتا سەر زلی مل پان | ئەبێ ڕیشت لەبن ببڕێ و ببیتە عیبرەتی دەوران |
عەداوت من لەگەڵ تۆدا ڕقی ساڵانی پێشینمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|