چۆنیەتی زەمانە
Appearance
بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ قوڕ بەسەر داکا حەیا | کەندەڵان سەربەرز و شادە خۆی بشارێتۆ چیا |
گوڵ ئەگەر عەقڵی بێ قەت سەر لە خاک ناکاتە دەر | چوونکە ڕۆژی دڕاک و داڵە و گەرمی بازاڕی گیا |
با لە هەورا سەرنگوون بن مانگ یا ڕۆژی جوان | شەمشەمە کوێرە ئەڵێ: من نامەوێ شوعلەی زیا |
ئەی فەلەک ڕاست و نەبی بۆ ڕێک و پێکی دەورەکەت | گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا |
نێرەگاجووتی ئەبەیتە ڕێزی لوقمانی حەکیم | فەیلەسۆفێکیش ئەخەیتە ژێر چەپۆکی ئەشقیا |
تۆ بە مێرولەی زەعیف ئیشی سولەیمانی ئەکەی | خاتەمی مۆری نگینت کردە دەست دێوی هەیا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|