چۆنە جەژنەکەت؟
Appearance
جەژنەکەت پیرۆزە کوردە یاخۆ شین و زارییە؟ | سەرخۆشی کوردە لە جەژنت یاخۆ دەردت کارییە؟ |
پڕشنگی خوێناوی جەرگە یا گوڵاڵەی ئاڵ و واڵ؟ | پیرەمەگروونت سەراسەر قرمز و گوڵنارییە؟ |
جەژنەکەت کەی جەژنە کوردە جێگە ڕاوی ڕۆستەمت؟ | ئێستە جەولانگاهی غەیرە و دوژمنی خونخوارییە؟ |
سەرخۆشم ئەمڕۆ بەبانگی بەرز ئەڵێیم ئەی هۆزی کورد | جوولەکەیش جەژنی فەقیری خۆی ئەکا بێ عارییە؟ |
کەی ئەوە جەژنە بە دیدەی پڕ لە ئەشک و ئاهی دڵ؟ | تک تکی فرمێسکی چاوت یەک لەسەر یەک جارییە |
گەر بە تەنها چێشتە جەژنت، سەد کەڕەت خوا بێبڕێ | جەژنی ئازادی مەراممە و مەنهەجی بەدارییە |
قانعا پیرۆزە جەژنت چوونکوو ئەمڕۆ لاوەکان | یەک بە یەک چاتر خەریکی خوێندن و هۆشیارییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|