Jump to content

چیرۆکی گوڕنەتەڵە

From Wikisource
چیرۆکی گوڕنەتەڵە (1950)
by پیرەمێرد
306260چیرۆکی گوڕنەتەڵە1950پیرەمێرد
هەشت نۆ مناڵی لاسار هەستان دەستیان دایە دار
وتیان: بۆ کەشافە ئەچین وا چاکە لە ئێستاوە فێر بین
هەر ڕۆیشتن جووتە جووتە تا سەرکەوتن لە هەڕووتە
لەوێ ڕۆژیان لێ ئاوا بوو گوڕنەتەڵەیەکیان تیا بوو
وتی: تاریکیمان بە سەر هات مار و مێروو لە کون دەرهات
وەرن بچنە کۆڕە شیوێ خۆمان مات کەین لە نەدیوێ
ئەم پیلانەیان تەواو کرد تروسکە ئاگرێکیان چاو کرد
وتیان: ئەم ئاگرە دێیە نان و پێخەفیشی لێیە
هەستن خۆمان گورج کەین بچین بۆ ئەمشەو میوانیان ئەبین
هەر ڕۆیشتن و شاخ و کێو بوو تێفکرین دێ نەبوو دێو بوو
دەڵەدێو لە گوێ ئاگردان خەریک بوو نانی ئەبرژان
داینان لە گوێ ئاگردانێ سەر و نانی گەرمی دانێ
وتی: منداڵ گەورە نەبوون فێری گەڕانی وا نەبوون
دێو وتی: وا خوا ناردی بۆم ئەمشەو یەکێکیان لێ ئەخۆم
مناڵی ماندوو هەموو لێی خەفت تەنها گوڕنەتەڵە نەخەفت
دەڵەدێو ئەیپرسی بە جەخت: هەی مناڵ کێ خەفت کێ نەخەفت؟
گوڕنەتەڵە پاڕایەوە ئەترسا بیانخوات دێوە
دێو پێی ئەوت: تۆ بۆ نانووی برسیتە و لێمان بە بیانووی؟
گوڕنەتەڵەی سەر پەڕەخەڕەک نەنوویت ئەتدەمە بەر کوتەک!
وتی: بیڵێم بۆچی نانووم؟ دایکم فێری برێشکەی کردووم
دێوەی لەجێی خۆی ڕاپەڕان ساجێک برێشکەی پێ برژان
خواردی وتی: ترێ خۆشە ترێی لە سەر نەخۆیت بۆشە
هەستا و ڕۆیشت ترێشی هێنا لەبەر گوڕنەتەڵەی دانا
وتی: ئیتر بیانووت ماوە؟ هەرچیت ویست هەمووم هێناوە
وتی: هەموو شت تەواوە هەر ئاوی بێژنگمان ماوە
تۆ ئاو لە بێژنگا بێنە ئەگەر نەنووم بمخنکێنە
دەڵەدێوی عەقڵ ناتەواو بێژنگی هەڵگرت چوو بۆ ئاو
بێژنگ ئاوی ڕانەئەگرت لە داخانا شەقی ئەبرد
دەڵەدێوە بەرەو ماڵ هات تەماشای کرد وا ڕۆژ هەڵات
سەیری کرد وێرانەی بەتاڵ نە ماڵی ماوە نە مناڵ
سەری خۆی دا بە بەردێکا یەکجاری دەمی پێکادا
مناڵیش بۆ ناو شار چوونەوە بە دایک و باوک شاد بوونەوە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).