چی لە خاکدایە
Appearance
برای نیشتمانی تۆ خوێندەواری | سوپاس بۆ یەزدان زرنگ و هوشیاری |
ئەم خاکە کە تۆی هێنایە کایە | ئەم خاکە بۆ تۆ بوو بە دەس مایە |
ئەم خاکە بێشکەی قارەمانانە | ئەم خاکە پەردەی شهریارانە |
ئەم خاکە لاشەی لاوی خوێن گەرمە | ئەم خاکە ئەندام کچی پڕ شەرمە |
نەرگس و شەوبۆ و وەنەوشەو و شەسپەڕ | پەلکەی کچانە لەخاک دێتە دەر |
مێوەی سەر زەوی بۆیە شیرینە | شیرینی نوکتەی وتار ڕەنگینە |
سپی چناران وا بەرز و چاکن | نموونەی باڵای گەنجی ژێر خاکن |
ڕاستی سەروەکان پێت بڵێم چۆنن؟ | تەبعی مەوزوونی شاعری کۆنن |
ئەو گوڵاڵە سوورە بەسەر یاڵەوە | ئەلەرێ بەدەم بای شەماڵەوە |
ئەوە سەر گۆنای نیمچە غەزاڵە | یا لیمۆی وێنەی دوو لیمۆی کاڵە |
هەر دارێک ئێستە کە زۆر بەردارە | بزانە لاشەی پیاوی هۆشیارە |
یاخۆ ئەو مارە کە زەهراویە | شینە یا ڕەشە، بۆرە، ماویە |
ئەوانە لاشەی حەرامزادانن | بێگانە پەرەست زۆڵی نیشتمانن |
یاخۆ دڕننە ئادەمیزاد خۆر | شێر و ورچ و گورگ لە کەم تا بە زۆر |
ئەوانە بەشی خەڵقیان خواردووە | هەر بە بەش خۆری ڕایان بواردووە |
حەیفە لەم دەورە بۆ ناز و نعمەت | بۆ دەورەی دووهەم خۆت بخەیتە زەحمەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|