چەرخ
Appearance
جانا گلە مەکە، ئەسڵا لە چەرخی بەد مەجاز | چەن عاقڵانی زەمانی، هێنایە گیر و گاز |
قانوونی چەرخ و ڕەسمی زەمانە وەها بوو | جاهیل بە کام و شادۆ، ئەدیبان بە ئاهـ و ڕاز |
مەسنەد بە دەستی حەققە، هەموو ئیشێ هەر بەوە | بیکا بە شێتی کێوی وەیان ژیرێ وەک ئەیاز |
فەرهادی نابەکام ئەنێرێتە بێستوون | خەسرەو لە مڵک و ماڵ، ئەپۆشێ کەوای ناز |
چەن ئاڵوگۆری کرد، بە سلێمان و ئەهریمەن | تەرویج ئەدا بە شەمع و بە پەروانە سۆز و ساز |
قابل نییە هەرگیز بە هونەر نانێ دەس کەوێ | ناکا لە دەشتی جەهل فەتاوای چڵی پیاز |
قانع مەتاعی ماڵی کە هەموو شیعر و نوکتەتیە | مەر قوڕ بپێوێ کاکە، لە بریتی دەماخ و ناز |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|