چەرخی فەلەکی سونعی کردگار
Appearance
چەرخی فەلەکی سونعی کردگار | هەر لەو ڕوژەوە کە کەوتۆتە کار |
ئەسووڕیتەوە لە دوازدە بورجا | ئێمەیش لەگەڵ ئەو هەر واین لە ڕەنجا |
ئەم دوازدە کەلوەیش ناویان نراوە | یەکی سی ڕۆژە مانگی تەواوە |
بە سێ مانگ سێ مانگ فەسڵێک ئەگۆڕی | چوار فەسڵە ساڵێک کە ڕائەبوورێ |
بەهارە و هاوین پایزە و زستان | لە سەر هیچ بارێ نامێنێ جیهان |
زۆر کەس بەهاریان کە لەلا خۆشە | دەشتێکی سەوزە گوڵ و وەنەوشە |
بەڵام هاوینان فەقیر و هەژار | لە بەرگ و ئاگر و ژوور ئەبن ڕستگار |
بە ڕۆژ ئیش ئەکەن شەویش بە بێ نوێن | لە لادیوارێ هەروا هەڵئاژێن |
هەر پایز خۆشە بۆ پیاوی نەوسن | میوە و سەبزە و گۆشت تێدا زۆر ئەبن |
دەوڵەمەند خوانی ئەڕازێتەوە | فەقیر بۆ نانێک ئەپاڕێتەوە |
ئەم دوو ئەحواڵە هیچیان تا سەر نین | چونکو هەردوولا بۆ مردن ئەژین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 991
1949/12/08
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|