Jump to content

چەند خۆشە ئینسان شێوەی شەمعی بێ

From Wikisource
چەند خۆشە ئینسان شێوەی شەمعی بێ (1950)
by پیرەمێرد
305444چەند خۆشە ئینسان شێوەی شەمعی بێ1950پیرەمێرد
چەند خۆشە ئینسان شێوەی شەمعی بێ خۆی بسووتێنێ و نەفعی جەمعی بێ
چەند خۆشە ئینسان خووی چاک بگرێ ئەوە بگرێتە باوەش کە دەمرێ
چەند خۆشە ئینسان کە بە ڕەنجی شان کۆی بکاتەوە بۆ ئەرکی میوان
نەک لە مەڕ چەور کا بیدا بە گورگان خۆی مایەپووچ بێ و ڕووزەردی دیوان
هەندێ چی دەست کەوت هەر تێ دەپەستێ لغاوی شەیتان دەمی دەبەستێ
ئەو پاشەکەوتە بۆ مێردی ژنە بە زیندوویی خۆی ژن لێی دوژمنە
هەرچی خوارد ئەڵێ: ئاخ نەمخواردایە ژمارەی سەدەی تەواو بوایە!
کە چوویشە گۆڕێ ئەڵێ: هەی بێداد من کۆم کردەوە کێ پێی بوو بە شاد
ئەمە دیارە لە پێش چاومانە کەچی پیشەمان خۆ تەفرەدانە
ماڵی خۆنەخۆر بۆ چەکمە بۆرە گەرمە گۆڕ نەبێ پیاو گۆڕبەگۆڕە
ئەمە توانجی بێ دەوڵەتییە منیش کە بمبێ گوێم لەمە نییە
بێ دەوڵەتییە وا بێکارە بووین بێ پارەیییە پارە پارە بووین
پارەمان نەبێ بەچی دەخوێنین ئاو نەبێ درەخت بە چی ئەڕوێنین

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 542
1937/11/15


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).