Jump to content

چەند خۆشە مەردوم ئینسانی ناو بێ

From Wikisource
چەند خۆشە مەردوم ئینسانی ناو بێ (1950)
by پیرەمێرد
305849چەند خۆشە مەردوم ئینسانی ناو بێ1950پیرەمێرد
چەند خۆشە مەردوم ئینسانی ناو بێ بە تەنها ماڵە گلێنەی چاو بێ
یوسف لە کاری خوادا ئاڵا بوو هەر هێندەی خۆش بوو کە لە چاڵا بوو
من ڕۆژی حەشرم بۆیە لا شەوە کە دیسان تێکەڵ بە خەڵک ئەبمەوە
ئەلەکتریکمان کەوتۆتە نۆرە بۆیە ئەمەندە تالبی زۆرە
بەری دوو برا بەربوونە هەرا ئێستا دوو برا بوون بە دۆ بڕا
تاعوون و وەبا پێکەوە هاتوون هەر دوکیان لە دەست.... هەڵاتوون
ئەوان بە جووتە بەڕێیان ئەکەن بۆ سەر ئەوانەی سەرپێچی ئەکەن
کەوابێ ئێمە لێیان ناترسین برسیش بین دیسان بە ڕا و پرسین
ئەو جووتە هەر چەند جووتە وەشێنن چوارەی لای ئێمە ئەوان ئەشکێنن
قسە هەزارە و دوانی بەکارە وەبا بێ و با بێ مەرگ بۆ هەژارە
خواستی خوا وایە پیاوی دەوڵەمەند قەزای ئاسمانیش پێی ناخاتە بەند

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 894


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).