Jump to content

چەند موددەیە دڵ پڕ خەتەر و مات و حەزینە

From Wikisource
چەند موددەیە دڵ پڕ خەتەر و مات و حەزینە (1967)
by عاجز
303306چەند موددەیە دڵ پڕ خەتەر و مات و حەزینە1967عاجز
چەند موددەیە دڵ پڕ خەتەر و مات و حەزینە بۆ زیارەتی ڕەوزەی شەهو سەرداری مەدینە
دائیم لە غەمی دووری بە ئەفغان و گرینە خاڵی نییە یەک دەم لە خەیاڵاتی مەکینە
ئەی خوایە چلۆن حاڵەتی من شیوەن و شینە
یا ڕەببی مەسافەکە بەعیدە بە قەریب بێ جارێ بە کەڕەم موددەیی وەسلی بە نسیب بێ
بەڵکو دڵەکەم لەم غەمە شاد و بە شەکیب بێ ئەمجا گەلێ مەمنوونە بە قوربانی حەبیب بێ
ئەی خوایە چلۆن حاڵەتی من شیوەن و شینە
جارێ چ دەبی بۆمە بە ئیحسان کەڕەمت بێ وەک من دڵەکەم پڕ لە غەم و پڕ ئەلەمت بێ
ڕوحم بە فیدای خاکی بەری پای خەدەمت بێ گەورەی ڕوسولی لازمە زێدە نیعەمت بێ
ئەی خوایە چلۆن حاڵەتی من شیوەن و شینە
بەینێک کە لەسەر ئوفقی دڵم ڕووت ببێ تالیع ئەو جەبهەتە وەک ڕۆژە کە نووری ببێ لامیح
بۆ ئێش و غەم و دەردو بەڵای من ببێ ڕافیع تا پڕ بێ لە شادی و بە گوشادی ببێ قانیع
ئەی خوایە چلۆن حاڵەتی من شیوەن و شینە
قوربان وەرە دەرمان کە برینم وەکو تەبیبان بۆ خاتری عەلی لا دە لەسەر ڕێگە ڕەقیبان
تا شەممی گوڵەک بێ لە تەڕەف باغی حەبیبان هەم لاچی غوموومی دڵی مسکین و غەریبان
ئەی خوایە چلۆن حاڵەتی من شیوەن و شینە
ئەی شاهی زەمان شۆخی جیهان ڕوحی ڕەوانم موددێکە جەفاخواری گوڵی باغی جینانم
موشتاقی ویسالم بە لیقات نووری ئیمانم وەک بولبولی شەیدا لە چ هاوار و فیغانم
ئەی خوایە چلۆن حاڵەتی من شیوەن و شینە
عاجز کە جەفا خۆرە لە ناو ئەهلی جەفایان مەستوورە لە ناو بەرگی غەم و دەردو بەڵایان
فەوتاوە لە دووری جەم و بەڵقیس و سەبایان مەحزوونە هەمیشە وەکو بێ شەوق و سەفایان
ئەی خوایە چلۆن حاڵەتی من شیوەن و شینە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).