چەوڵەکی مێوێ ئەبڕن ئەینێژن
Appearance
چەوڵەکی مێوێ ئەبڕن ئەینێژن | کە ڕوا «تڕێ»ی بەری ئەچێژن |
کەچی مێوەکەی باوکی کە پیر بوو | کاتێکت زانی بڕیان زووبەزوو |
هیچ ناڵێن ئەمە بەرمان خواردووە | ترێی دیاریمان بۆ خەڵک ناردووە |
ئەمە عادەتی چەرخی دەورانە | بەنی ئادەمی تێدا میوانە |
دیارە دوو میوان لێکیان خۆش نایە | بەرچاوتەنگییە کە شەڕی تیایە |
ئەگەر خوا عەقڵی دایتێ چاوتێری | لەگەڵ خوێشانت کەوتیە چاودێری |
بێ هەرا و هوریا کەوتنە هەڵکرد | ئەوسا ئەبینی «گۆی هونەر»ت برد |
ئەگینە هەتا ئەمری بەدبەختی | لەم جیهانەدا کز و سەرسەختی |
ئەمانە زۆر جار پێشان دراوە | بە پەردەی تەماع نەبینراوە |
بەڵام تۆ باشی لێک بدەرەوە | چاوبەست لە چاوی خۆت بکەرەوە |
ئەوسا دەبینی چەند خۆشە جیهان | تێکەڵی و دۆستی لەگەڵ هەموویان |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 779
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|