چ ڕوویداوە لە من فکرم هەمیشە مات و خامۆشە
Appearance
چ ڕوویداوە لە من فکرم هەمیشە مات و خامۆشە | ئەبێ تەشویشێ ڕووی دابێ کە وا ئەم هۆشە بێهۆشە |
ئەڵێن سەبرە بەری شیرینە هەرچەند پێشڕەوی تاڵە | ئەگەر ڕاستە بۆ ئەم سەبرە دڵا خێرا کە تێکۆشە |
سوراحی پڕ لە خوێناوی جگەرمی کردووە ئەمجا | کە چی پێشم ئەڵێ یا شێخ شەرابی وەسڵە بینۆشە |
ئەگەر جەننەت بە مننەت بێ تەمەننای قەد نەکەم شەرتە | جەهەننەم گەر بە شمشێر دەسکەوێ وەڵڵاهی پێم خۆشە |
ئەگەر ڕووی من بە زەردی نەقشی کێشابێ بەهای زۆرە | وەکوو سووری گوڵی ڕووت بێ ئەوا زێڕێکی مەغشووشە |
وەکو پەروانەیی دەوری چراغی ڕووتە بێچارە | ئەمین بە باوەفایە دڵ نەکەی هەرزانی مەفرۆشە |
ئەیا سۆفی گوناهی من ئەگەر هەر عەشقبازی بێ | خودای عالەم و ئادەم گونەهـ بەخشا و سڕپۆشە |
دڵی بردم بە ڕووخۆشی وەهام زانی بەخت بەرزە | کە چی هیچ پێم نەزانی بوو کە وا یارێکی زۆر تووشە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|