ڕجایە ئەم دوو سێ شیعرەم بە دڵ زۆر باش تەماشا کە
Appearance
ڕجایە ئەم دوو سێ شیعرەم بە دڵ زۆر باش تەماشا کە | ئەگەر مەقبووڵی تەبعت بێ بە جان و دیدە سەودا کە |
خەیاڵی ئاخری ڕۆژت نەبێ هەرگیز بەشەر نابێ | ئەڕۆی ئەمڕۆ بەسەر خاکا سبەی سەرپۆشەکەت خاکە |
مەبە غافڵ لە وەختی مردنا بۆ پێشڕەوی جوابت | درەنگە تا وەخت ماوە خێرا تەڵقینت ئیملا کە |
ئەمە دونیایی دوونە عاقیبەت بۆ ئێمە هەر چوونە | لە حاڵی مردنا فەرقی نییە شا بێ ئەگەر شاکە |
برام بەزری خراپە هەر پەشیمانی بە بەر دێنێ | بکە چاکە هەتا ئەتوانی کاکە چاکە هەر چاکە |
مەکە باوەڕ بە لوتفی پێنج و دوو ڕۆژەی زەمان ئامان | هەزارانی وەکوو تۆی کوشت ئەمە ئەخلاقی ئەفلاکە |
هەتا سەر نەبوە بۆ کەس عەیشی دونیا بەسیە مەغرووری | کەمێ هۆش و شعوورت بێ تەماشای تاقی کیسرا کە |
لە دونیا بێخەبەر نازانێ ئەم دونیایە چەند دوونە | هەزارانی وەکوو تۆی برد و هێنا هێندە بێباکە |
قسەم دۆستانەیە گەر ئیعتیباری بکرێ یا نەکرێ | ئەگەر نەیگریتە گوێ دیارە ئەمە خاڵی لە ئیدراکە |
گەرەکتە گەر بچیتە سەر فرازی ئاخر و دونیا | برادەر تاکوو ماوی ڕوو لە قاپی شاهی لەولا کە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|